Statistical Genetics Wiki
ناوەڕۆکەکان
![](https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/15/Coin_Toss_%283635981474%29.jpg/220px-Coin_Toss_%283635981474%29.jpg)
![](https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/c1/Falus_coin_Iran.png/220px-Falus_coin_Iran.png)
شێر و خەت[١] یان خەت و شێر بە کاری ھەڵخستنەوەی پارەیەکی کانزایە بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە کام بەری لە دوای کەوتنە خوارەوە بەر بە سەرەوە دەکەوێت. ئەم کارە دەتوانێت بۆ ھەڵبژاردن لە نێوان حاڵەت، کار، ڕێگە و ھتد کەڵکی لێبگیردرێت. بنچینەی ئەم وشە دەگەڕێتەوە بۆ زمانی فارسی بەھۆی ئەوە کە پارە کانزاکانی سەردەمی قاجاڕەکان و پەھلەوییەکان لە بەرێکیاندا وێنەی شێر و لە بەرەکەی دیکەدا خەتاتی (خەت) نەخشێندرا بوو.[٢]
ئەمانەش ببینە
سەرچاوەکان
- ^ «شێر و خەت»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی ئابی ٢٠٢١.
- ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «شیر یا خط»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٨ی ئابی ٢٠٢١.