The US FDA’s proposed rule on laboratory-developed tests: Impacts on clinical laboratory testing

دەستکاریی گرێدانەکان
Bolivarian Republic of Venezuela[1]
República Bolivariana de Venezuela (ئیسپانی)
سروود: Gloria al Bravo Pueblo  (ئیسپانی)
Glory to the Brave People
Venezuela
Venezuela
Venezuela
پایتەختکاراکاس
10°30′N 66°58′W / 10.500°N 66.967°W / 10.500; -66.967
گەورەترین شار پایتەخت
زمانە فەرمییەکان ئیسپانی[2]
زمانی فەرمی ئیسپانی[2]
گرووپە ڕەگەزییەکان (2011) Mestizo (33%), White (32%), Mulatto (21%), Black (8%), Amerindian (4%), Does not know/No response (2%), Asian (0%), Other (0%) (self-reported)[١]
ناوی هاووڵاتی Venezuelan
دەوڵەت Federal presidential constitutional کۆمار
 -  President ھوگۆ چاڤێز
 -  Vice President Elías Jaua
یاسادانەر National Assembly
Independence
 -  from ئیسپانیا 5 July 1811 
 -  from Gran Colombia 13 January 1830 
 -  Recognized 30 March 1845 
 -  Current constitution 20 December 1999 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٩١٦,٤٤٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (33rd)
٣٥٣,٨٤١ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) 0.32[3]
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٢٨٬٥١٥٬٨٢٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
 -  سەرژمێریی 2011 27,150,095 (43th)
 -  چڕی 30.2 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (181st)
٧٧کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی 2011
 -  سەرجەم $374.111 billion[٢] 
 -  سەرانە $12,568[٢] 
GDP (nominal) بەراوردی 2011
 -  سەرجەم $315.841 billion[٢] 
 -  سەرانە $10,610[٢] 
Gini (2010) 39[٣] (medium
HDI (2011) increase 0.735 (high) (٧٣rd[٤])
دراو Bolívar fuerte[4] (VEF)
ناوچەی کاتی VET (UTC– 4:30)
لای لێخوڕین right
پاوانی ئینتەرنێت .ve
کۆدی تەلەفۆن +58
^ The "Bolivarian Republic of Venezuela" has been the full official title since the adoption of the new Constitution of 1999, when the state was renamed in honor of سیمۆن بۆلیڤار.
^ The Constitution also recognizes all indigenous languages spoken in the country.
^ Area totals include only Venezuelan-administered territory.
^ On 1 January 2008 a new bolivar, the bolívar fuerte (ISO 4217 code VEF), worth 1,000 VEB, was introduced.

ڤێنێزوێلا، بەفەرمی کۆماری بۆلیڤاریی ڤێنێزوێلا (بە ئیسپانی: República Bolivariana de Venezuela) وڵاتێکە دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری ئەمریکای باشوور. ڕووبەری ڤەنزوێلا ٩١٦,٤٤٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانەکەی بە ٣٠،٠٥٤،٠٠٠ کەس مەزەندە دەکرێت. وڵاتێکە خاوەنی جۆراوجۆری زیندوو زۆر بەرزە، بەو پێیەی چەندین ناوچەی ژینگەیی زۆر و ھەمەچەشن لەخۆدەگرێت کە لە چیای ئەندێسەوە دەستپێدەکات لە ڕۆژئاوا تا دەگاتە حەوزی دارستانەکانی ئەمازۆن لە باشوور، بە دەشتە فراوانەکانی لانۆس و کەنارەکانی کاریبی لە ناوەڕاستدا تێدەپەڕێت و دێڵتای ڕووباری ئۆرینۆکۆ لە ڕۆژھەڵاتی وڵات.

لە ساڵی ١٥٢٢ی زایینی، ڤەنزوێلا کەوتە ژێر داگیرکاری ئیسپانیا سەرەڕای بەرخۆدانی گەلە ڕەسەنەکانی، بەڵام بوو بە یەکێک لە یەکەم ناوچە داگیرکراوەکانی ئەمریکای ئیسپانی کە سەربەخۆیی ڕاگەیاند لە ساڵی ١٨١١ی زایینی، لەگەڵ ئەوەشدا بابەتی سەربەخۆیی پتەو و جێگیر نەبوو تا ساڵی ١٨٢١ی زایینی ڤەنزوێلاش سەربەخۆیی تەواوی بەدەستھێنا لە ساڵی ١٨٣٠ وەک بەشێک لە کۆماری فیدراڵی گران کۆڵۆمبیا. لە ماوەی سەدەی نۆزدەھەمدا، ڤەنزوێلا بەدەست گێژاوی ڕامیاری و دیکتاتۆرییەوە دەناڵێنێت، و تا سەدەی بیستەم لەلایەن کۆمەڵێک کۆدیلۆی ناوچەیی (سەرۆکە سەربازییە ڕەھا بەھێزەکان) زاڵ بوو. لە ساڵی ١٩٥٨ەوە حکوومەتە دیموکراتییەکان لە ڤەنزوێلا ھاتوونەتە سەر دەسەڵات، بەڵام پێش ئەو قۆناغە، ڤەنزوێلا تووشی ھەندێک کودەتا و دیکتاتۆری سەربازی بوو، وەک زۆربەی وڵاتانی ئەمریکای لاتین. شۆکە ئابوورییەکانی ساڵانی ھەشتاکان و نەوەدەکان بووە ھۆی قەیرانێکی ڕامیاری کە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی سەدان کەس لە ئاژاوەگێڕییەکان بەناوی کاراکازۆ (مانگرتنی کاراکاس) لە ساڵی ١٩٨٩، دوو ھەوڵی کودەتاش لە ساڵی ١٩٩٢، ھەروەھا لێپێچینەوە لە سەرۆک کارلۆس ئەندرێس پێرێز بە تۆمەتی گەندەڵکردنی سامانی گشتی لە ساڵی ١٩٩٣. داڕمانی متمانە بە پارتەکانی ئێستا بووە ھۆی ھەڵبژاردنی بەرپرسی پێشووی حکوومی بەناوی ھوگۆ چاوێز وەک سەرۆکی ڤەنزوێلا لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٩٨ و دەستپێکردنی شۆڕشی بۆلیڤاریا، بۆ پێکھێنانی ئەنجوومەنی دامەزرێنەر لە ساڵی ١٩٩٩ و نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ بۆ ڤەنزوێلا.

ڤەنزوێلا کۆمارێکی سەرۆکایەتی فیدراڵییە کە پێکھاتووە لە ٢٣ ویلایەت و ناوچەیەکی گەورە (کە کاراکاس دەگرێتەوە) و وابەستە فیدراڵییەکان (کە دوورگەکانی دەریایی ڤەنزوێلا دەگرێتەوە). ھەروەھا ڤەنزوێلا بانگەشەی ھەموو خاکی گویانا دەکات لە ڕۆژئاوای ڕووباری ئێسیکیبۆ و ئەم بەشە ١٥٩،٥٠٠ کم چوارگۆشەیە، ناوچەکە ناوی گواینا یان زۆنا ("ناوچەی وەرگیراو") بووە.[٥]

ڤەنزوێلا لە شارستانیترین وڵاتانی ئەمریکای لاتینییە، زۆرینەی ڕەھای خەڵکی ڤەنزوێلا لە شارەکانی باکوور دەژین، بەتایبەتی لە کاراکاسی پایتەخت کە ھاوکات گەورەترین شار و یەکێکە لە مەترسیدارترین شارەکانی جیھان. لەدوای دۆزینەوەی نەوت لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە، ڤەنزوێلا یەکێک بووە لە ھەناردەکارانی نەوتی جیھان و زۆرترین یەدەگی نەوتی ھەیە. پێشتر پشتی بە سەرچاوەی جۆراوجۆری کاڵای کشتوکاڵی وەک قاوە و کاکاو دەبەست، دواتر نەوت ھەر زوو زاڵ بوو بەسەر ھەناردەکردن و داھاتی حکوومەتدا. زۆری نەوت لە ساڵی ١٩٨٠ بووە ھۆی قەیرانێکی درێژخایەنی قەرزی دەرەکی و ئابووری، کە لە ساڵی ١٩٩٦دا ھەڵاوسان گەیشتە لوتکەی ١٠٠%، و ڕێژەی ھەژاری لە ساڵی ١٩٩٥ بۆ ٦٦% بەرزبووەوە، چونکە (تا ساڵی ١٩٩٨) پشکی تاک و بەرھەمی ناوخۆیی سەرتاسەری بۆ ھەمان ئاستی ساڵی ١٩٦٣ دابەزی، بەڕێژەی یەک لەسەر سێ لە لوتکەی ساڵی ١٩٧٨. بوژانەوەی نرخی نەوت لە دوای ساڵی ٢٠٠١ ئابووری ڤەنزوێلا بەرزکردەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی بوو لەسەر خەرجییە کۆمەڵایەتییەکان سەرەڕای کاردانەوەکانی قەیرانی دارایی جیھانی ساڵی ٢٠٠٨ کە دوای ئەوە جارێکی دیکە گەواھیدەری دابەزینی ئابووری بوو. بەڵام لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٠ ئابووری ڤەنزوێلا گەڕایەوە بۆ بووژانەوە، لە ئێستادا ئابووری ڤەنزوێلا لە دۆخێکی جێگیردایە لە دابەزینی ڕێژەی تاوان کە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردبوو و لە بەرزترینەکانی جیھاندایە.[٦][٧][٨][٩][١٠][١١][١٢]

سەرچاوەکان

  1. ^ Informe Latinobarómetro 2011, Latinobarómetro (p. 58).
  2. ^ ئ ا ب پ «Venezuela». International Monetary Fund. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  3. ^ «Gini coefficient for the Bolivarian Republic of Venezuela». Instituto Nacional de Estadística. 2011. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  4. ^ «Human Development indicator for the Bolivarian Republic of Venezuela». United Nations. 2011. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە. ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ https://web.archive.org/web/20130116234853/http://treaties.un.org/doc/Publication/UNTS/Volume%20561/volume-561-I-8192-English.pdf
  6. ^ https://web.archive.org/web/20070421194631/http://encarta.msn.com/encyclopedia_761574914_3/South_America.html
  7. ^ https://web.archive.org/web/20170414085105/http://www.un.org:80/esa/population/publications/wup1999/WUP99ANNEXTABLES.pdf
  8. ^ https://web.archive.org/web/20170106181355/https://books.google.com/books?id=VdYHt8EBsJUC
  9. ^ https://books.google.iq/books?id=rtJVhJZF6WgC&pg=PA207&redir_esc=y
  10. ^ https://web.archive.org/web/20170926045416/http://www.insightcrime.org/news-briefs/venezuelan-government-recognizes-record-murder-rate
  11. ^ https://web.archive.org/web/20160323002336/http://www.forbes.com/sites/kenrapoza/2013/06/03/post-chavez-venezuela-economy-gets-messier/
  12. ^ https://venezuelanalysis.com/news/7506