Knowledge Base Wiki

Search for LIMS content across all our Wiki Knowledge Bases.

Type a search term to find related articles by LIMS subject matter experts gathered from the most trusted and dynamic collaboration tools in the laboratory informatics industry.

دەستکاریی گرێدانەکان

گوندی كەیمنە یان كێمنە گوندێکە دەكەوێتە بەشی هەورامانی لهۆن لە رۆژهەڵاتی كوردستان.

جوگرافیا

گوندەکە دەكەوێتە بەشی هەورامانی لهۆن لە رۆژهەڵاتی كوردستان، لەكۆتا خاڵی سنوری رۆژهەلات و باشووری کوردستان دایە. سەر بە پاوەیە، لە پارێزگای كرماشان. گوندەکە هاوسنورە لەگەڵ هەریەك لەگوندەكانی هانەگەرمڵە (لە باشوور) و بێرواس (لە ڕۆژاوا) وە هەروەها لەسەرسنوری نێوان عێراق ئێران، هاوسنورە لەگەڵ شارۆچكەكانی بیارە[١] و لە تەویڵەی[٢] هەورامانی لهۆن دەكەونە باشورریەوە ..وەبە دوری 200كیلۆمەتر لەناوەندی پارێزگای كرماشانەوە دوورە.

گوندەکە دەكەوێتە دامێنی زنجیرە چیاكانی زاگرۆس و بەژمارەیەك شاخ، چیا و كێوی جوان وسەرنج ڕاكێش دەورەدراوە.

ئاووهەوا

ئاووهەوای گوندی كێمنە لەهاویندا مامناوەند و فێنكە، وەلێ لە زستان ساردە و بەفریشی لێ دەبارێت.[٢]

دانیشتوان

پێش شەڕی ئێران و عێراق، گوندەکە ئاوەدان بووە بە خزمەتگوزاری کارەبا، نەخۆشخانە و قوتابخانە هەروەها نزیکەی ٢٥٠ خێزان لێی دەژیان. بەڵام دوای جەنگەکە ئەوا خەڵکی گوندەکە ئاوارەبوون.

سەرچاوەکان

  1. ^ کەیمنە، ڤەژین بووکس، دوواین سەردان لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١.
  2. ^ ئ ا لە ناوچەی تەوێڵە بەفر دەبارێت، ماڵپەڕی سپیدمیدیا، لە ڕۆژی ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.

روستای کیمنه ماڵپەڕی seeiran، دوایین سەردان لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١