Infrastructure tools to support an effective radiation oncology learning health system
ناوەڕۆکەکان
ساتراپ یان شاراب یان شارەبان (لە فارسی کۆن :خشەترەپاوەن 𐎧𐏁𐏂𐎱𐎠𐎺𐎠 / xšaθrapāwn)، لە زمانی میدییەوە بە واتای شارەدار پارێزەری شار یان ھەرێم، فەرمانڕەوای ھەرێمێک لە ھەرێمەکانی میدیا و دواتر ئیمپراتۆرییەتی ھەخامەنشی (ئەخمینی). ساتراپ لە زمانی کۆنی یۆنانی وەرگیراوی وشەی میدیایی خشاتراپاون کە لە فارسیدا بووەتە شەھراب و شەھربان.[١]
لە پاڵ ھەر ساتراپێکەوە، فەرماندەیەکی سەربازی ھەخامەنشییەکان وەک یاریدەدەر و ھاریکار جێگیر دەکرا. ئەرکی فەرماندەی سوپا ئەوە بوو کە دەسەڵاتی سەربازیی لە دەستی ساتراپەکان نەھێلێت تا ئەگەری یاخیبوون کەم بێتەوەو بەڕێوەبەری باج و داھاتەکان بوو بۆ حکوومەتی ناوەندی. جگە لەم ڕێوشوێنانە، بریکاری نھێنی وسیخوڕ ڕەوانەی ھەرێمەکانی ئیمپراتۆرییەت دەکران بۆ چاودێریکردنی دەدای ساتراپەکان و ئاگادارکردنەوەی کۆشکی ئیمپراتۆر لەئ ەگەری ھەر یاخیبوون بوونێک ساتراپەکان بەنیازی بن. ئەم ئەفسەرانە بە چاو و گوێی شا ناسرابوون.
ئیتیمۆلۆژیی ساتراپ
وشەی خشەترەپاوەن لە زمانی گەلی میدیا و فارسی کۆنەوە وەرگیراوە، لە پەھلەوی شەترپان و لە کوردی شارەوان و لە زمانی فارسی نوێ بووەتە شەھربان و شەھراب و ئەم وشەیە بووەتە ساتراپ لە زمانی یۆنانیدا.