Effects of the storage conditions on the stability of natural and synthetic cannabis in biological matrices for forensic toxicology analysis: An update from the literature

خڕۆکەی سوور

خڕۆکەی سوور (بە ئینگلیزی: Red blood cell). ئە‌م جۆرە خانەیە لە نێو خوێندایە لە بڕبڕە‌دارە‌کان، فرمانی سە‌رە‌کی گواستنە‌وی ئۆکسجین(o2) لە سییە‌کانە‌و بۆ شانە‌کانی لە‌ش. خڕۆکە سوورە‌کان وکو سکە وایە لە ھە‌ردوودیوە چوونە‌تە‌ناوە، ناوکیان نییە، لە‌باری ئاسایە قةبارةیان (٧٫٥)مایکرۆنە. ئە‌گە‌ر قە‌بارە‌ی لە(٦)مایکرون بچووکتربێت ئە‌واپێ دە‌ڵێن microcyte ئە‌گە‌ر گە‌ورە‌تر بوون لە ٩ مایکرۆن ئە‌وا پێ یان دە‌ڵێن macrocyte. ئە‌گە‌ر خرۆکە سوورە‌کان بە‌ئە‌ندازە‌ی جیاواز لە خوێندا بوون ئە‌وا پێ یان دە‌ڵێن (Anisicytosis) وە ئە‌گە‌ر بە‌شێوە‌ی جیاواز لە خوێندا ھە‌بوون ئە‌وا پێیان دە‌ڵێن (Poikilocytosis) کە‌لە‌کاتی نە‌خۆشیدا دە‌بینرێت. ژمارە‌ی خرۆکە‌سوورە‌کان لە‌خوێندا لە‌باری ئاسایدا لە خوێنی ئافرە‌تدا٣٬٤ تا ٥٬٥ ملێونە لە پیاودا ٤٬١ تا ٦ ملێونە‌لە‌ھە‌ر میکرولیترێکدا. سیتۆپلاسمی خڕۆکە سورە‌کان ئسفە‌نجییە‌و بە‌پە‌ردە‌ی پلاسما دە‌ورە‌دراوە ۆێگە ئە‌دات کە خانە‌کە شێوە‌ی خۆی بگۆری لە‌شوێنە باریککە‌کان تە‌سکە‌کاندا بچێتە ژوورە‌و. لە‌ناو سایتۆپلاسمی دا ھیمۆگڵۆبین ھە‌یە کە‌لە پرۆتین و ئاسن پێک ھاتووە. خرۆکە سوورە‌کان بەھۆی ھیمۆگڵۆبینە‌و لە‌وشوێنە‌ی کە ئۆکسجین زۆرە ئاسنە‌کە‌ی لە‌گە‌ڵ ئۆکسجین یە‌ک دە‌گرێت ئۆکسی ھیمۆگڵبین پیک دە‌ھینن لە شوێنێک کە ئۆکسجین کە‌م بێت لیک ھە‌ڵدە‌وشێ و ئۆکسجین ئازاد دە‌کات. ئە‌م سیفە‌تی ھیمۆگلوبین لە گواستنە‌و ئۆکسجین لە سییە‌کانە‌و بۆ شانە‌کان زۆر سوود مە‌ندە. تە‌مە‌نی ھە‌ر خڕۆکە‌یە‌کی سوور نزیکە‌ی چوار مانگە.

ھاوبابەت

خڕۆکەی سپی

بەستەرە دەرەکییەکان